وێنه‌ی هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکرایەوە
  2019-11-07       1240       

سەرۆکایەتی تورکیا دەستگیرکردنی هاوسەر، خوشک و زاوایەکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشوی داعشی راگەیاند و وێنەی هەر سێکیانی بڵاوکرەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا، هاوسەری بەغدادی ناوی ئەمسا‌و فەوزی محەمەد کەبیسیە و پێشتر ناوی خۆی بە ''رانیا مەحمود'' بە دەسەڵاتدارانی تورکیا ناساندوە.

وێنەی دوەم وێنەی رسمیە عەواد، خوشکی سەرکردەی پێشوی داعشە، کە تەمەنی 65 ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە یەکێک لە کەمپی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەعزاز ژیاون کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە، وێنەی سێیەم هاوسەری خوشکی بەغدادیە و ناو و تەمەنی ئاشکرا نەکراوە.

گروپە چەکدارەکان سەر بە تورکیا دەربارەی چۆنیەتی دەستگیرکردنی خوشکی بەغدادی و هاوسەرەکەی باسیان لەوەکردوە، ئەوان ماوەی شەش مانگە لە باکوری رۆژئاوای سوریا  و لە ناوچەی ئەعزاز بە ناسنامەی ساختە و لەناو ئاوارەکاندا ژیاون، دواتر لە هەڵمەتێکدا هەردوکیان دەستگیرکراون.

بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، بەغدادی جگە لەو خوشکە پێنج براو هەروەها چەند خوشکێکی دیکەی هەن، بەڵام دیارنییە چەند لە خوشک و براکانی بەغدادی ئێستا لە ژیاندا ماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×