رۆیتەرز: ئەمڕۆ لەبەغدا 4 خۆپیشاندەر کوژراو 35 خۆپیشاندەریش بریندار بون
  2019-11-07       496       

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرجاوەیەکی تەندروستی‌و ئەمنی عێراقییەوە رایگەیند ئەمڕۆ لەبەغدا بەلانیکەمەوە ٤ خۆپیشاندەر کوژراو ٣٥ خۆپیشاندەریش بریندار بون".

 

ئاوێنە: رۆیتەرز ئامژە بەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکان فیشەکیان بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێبکەن لەسەر پردی "شەهیدان"ی بەغدا.

ماوەی زیاتر لەمانگێکە شەپۆلێکی ناڕەزایی بەغداو شارەکانی باشوری عیراقی گرتوەتەوەو زیاتر لە ٢٦٠ کەس کوژراوەو سەدان کەسیش بەهۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×