ئەیاد عەلاوی: بەرهەم ساڵح هیچ دەسەڵاتێکی نییە
  2019-11-08       994       

ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق ئاماژە بەوە دەکات لەسایەی دەسەڵاتی میلیشیاکاندا گفتوگۆ ناکرێت، ئەو دەڵێت "زۆر هەوڵم دا سەرۆک بەرهەم ساڵح‌و نوێنەرانی رێکخراوەکان‌و ناڕازییەکان کۆببنەوە بەڵام بەرهەم ساڵح هیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێ کردنی نییە".

 

ئاوێنە: عەلاوی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق رایگەیاند کاتی گفتوگۆ کۆتایی هات‌و بەسەرچو بەتایبەتی پاش بەکارهێنانی فیشەک‌و بونی میلیشیادا، ئەو وتی "لەسایەی ئەم دۆخەدا پێشبینی کردنی ئایندە قورس‌و زەحمەتە".

وتیشی "هەوڵەکانم بۆ کۆبونەوەی نێوان نوێنەرانی سەندیکاو نەقابەو ناڕازییەکان لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح سەرکەوتو نەبو، لەڕاستیدا دکتۆر بەرهەم هیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێکردنی نییە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×