پارێزگاری هەولێر نرخی ئەو نەوتەی كەم كردەوە كە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت
  2019-11-08       471       

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت و دەشڵێت؛ ئەوانەی پێشتر پارەیان داوە بڕی كەمكراوەی پارەكەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت.

رونیشیكردۆتەوە كە ئەو کەسانەش کە پێشتر پارەکەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەرێگەی بریکارەکانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە"


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×