2019-11-08   1484     
دیندار زێباری
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەحکومەتی هەرێم جهخت لهوه دهكاتهوه كه ئەو قوتابیانەی کە نیشتەجێی کەمپی مەخمورنو لەزانکۆو پەیمانگاکان دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن.
ئاوێنه: د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان لهرونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، ماوەیەکە بەشێک لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکانو ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەر بەچەند لایەنێکی دیاریکراو باس لەوە دەکەن کە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم رێگریی دەکەن لەهاتوچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور بۆ دەرەوەی شارەکان بەتایبەتی دوای کردەوەی تیرۆر کردنی دبلۆماتێکی تورکی لەشاری هەولێر.
د. دیندار زێباری راشیگهیاندووه، "لەدوای تیرۆرکردنی دبلۆماتێکی کونسوڵخانەی تورکی لەهەولێر، دەزگا پەیوەندیدارەکان پێداچونەوەیەک بەرێوشوێنە ئەمنییەکان کراوە، بەشێک لەدانیشتووانی ئەم کەمپە کێشەیان هەیە بۆ تازەکردنەوەی ناسنامەی رێپێدان کە ژمارەیان دەگاتە (٧٦٠) کەس كە رەزامەندی نوێکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە دەدرێت نەک حکومەتی هەرێمو لەبەر نوێ نەکردنەوەی ناسنامەی رێپێدان بەشێکیان کێشەیان بۆ دروستبووە لەهاتوچۆ کردن بۆ پارێزگاکان".
لهراگهیهندراوهكهدا هاتووه، "هەروەها چەند گروپێکی سەربازیی نافەرمی لەدەوروبەرو ناو کەمپەکە بونیان هەیە کە دەست دەخەنە ناو بەڕێوەبردنی کەمپەکەو سەرپەرشتی کەمپەکە دەکەن، حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەبەڕێوەبردنی کەمپەکەو هیچ هێزێکی ئەمنیش لەلایەن حکومەتی هەرێم بونی نییە لەو ناوچەیە."
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپەکەو کارئاسانی کردن بۆیان لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئیتیحادی، چونکە لەساڵی ٢٠١٤وە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئیتیحادی لەبەغدا نوێکردنەوەی ناسنامەی نشینگەی بۆ پەنابەرانی نیشتەجێی ئەم کەمپە راگرتووە، بەڵام پێشتر دانیشتووانی کەمپەکە ئازادبون لەهاتوچۆکردن بۆ هەمو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی راپەراندنی کاروباری رۆژانەیان."
لهبهشێكی دیكهی رونكردنهوهكهدا هاتووه، "سەرەڕای ئەو رێوشوێنانەی کە لەئێستادا پیادە دەکرێن لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بەڵام ئەو قوتابیانەی کە لەزانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن، هەروەها کەسانی نەخۆش کە لەبنکەی تەندروستی کەمپەکە چارەسەر ناکرێنو پێویستیان بەسەردانی نەخۆشخانەی شارەکان هەیە بەمەبەستی چارەسەر، بەهیچ شێوەیەک رێگرییان لێنەکراوە، بەڵکو هاوکارییان دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکەن".
لهكۆتاییدا ئهوه خراوهتهرو، "تەنیا خاڵەکانی پشکنینی هەرێم داوای دڵنیابونەوە دەکەن لەناسنامەو بەڵگە فەرمییەکان."