2019-11-13   2983     
مەحمود عوسمان، ڕایدەگەیەنێت، ''كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا و ڕووسیا و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سیاسەت و شه‌ڕی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌نقه‌ره دژ بە كورد بووه‌ستن و فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ ئازادکردنی ئۆجا‌لان تا ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێت بۆ ئاشتیی و دیالۆگ''.
ئاوێنه: سەبارەت بە سەردانەکەی ئەمڕۆی ره‌جه‌ب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا، کەمێک پێش ئێستا د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دیاری کورد، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەحمود عوسمان، نووسیوێتی: "ئه‌ردۆگان ئیمڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی ترامپ ده‌گاته ئه‌مریكا ، ناڕه‌زاییه‌كی زۆر هه‌یه له‌م سه‌ردانه له‌لای كۆنگرێس و زۆرلایه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژئاوا كه‌تێدا به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و تیرۆری ده‌وڵه‌ت و ده‌ربه‌ده‌ركردنی هاووڵاتیان و تاوانی جه‌نگ ... هند ئاشكرابوون".
ئەوەشی نووسیوە: "ئه‌ردۆگان له‌ئه‌نقه‌ره وتی كه‌چۆن ئه‌مریكا مافی هه‌بووه دوژمنه‌كه‌ی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی) له‌ناوبه‌رێت منیش مافمم هه‌یه دوژمنی خۆم مه‌زڵوم كۆبانێ كه‌سه‌رۆكی تیرۆریسته‌كانه له‌ناوبه‌رم، له‌كاتێكدا كه هه‌موو دونیا ئه‌زانێت چۆن هێزه‌كانی هه‌سه‌دە به‌رابه‌رایه‌تی مه‌زڵوم كۆبانێ داعشیان له‌سوریا له‌ناوبرد و چۆن له‌بناغه‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داعشی وڵاتانی بیانی له‌توركیاوه هاتوون بۆ سوریا و عێراق و كورد به (پ.ك.ك) شه‌وه هه‌میشه دژی تیرۆربوون وه‌كو له‌شه‌ڕی داعش ده‌ركه‌وتووه".
مەحمود عوسمان، ڕاشیدەگەیەنێت: "كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا و ڕووسیا و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئه‌م سیاسه‌ته و شه‌ڕی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌نقه‌ره دژی كورد بوه‌ستن و فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ دیالۆگ و ئاشتی كه لایه‌نی كوردستانی هه‌میشه بۆی ئاماده‌یه و بۆ به‌ردانی ئۆجه‌لان تا ڕۆڵی گرنگی خۆی له‌مڕووه‌وه ببینێت".