سلێمانی: كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی گرد دەبنەوە
  2019-02-05       1628       

لەدژی بریاری دانەمەزراندنیان وەك كارمەندیی هەمیشەیی، كارمەندانی خۆبەشی تەندروستی جارێكی دیكە گرد دەبنەوە، پێشیان وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و وەزارەتی تەندروستی كەمتەرخەمە لە ئاست داواكارییەكەیان، ئاشكراشی دەكەن كە هەرەشەی ئەوەیان لێكراوە لەئەگەری نەشكاندنی مانگرتنەكەیان روبەروی دەركردن دەبنەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" جارێكی دیكە كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی گردبونەوە‌و هۆشداریش دەدەن بە وەزارەتی تەندروستی بەوەی ئەگەر بریاری دامەزراندیان نەدرێت بەردەوام دەبن لە مانگرتن‌و نیشاندانی نارەزایەتی، پێشتریش هاوژین موحەمەد، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بە ئاوێنەی راگەیاند بو لەگەڵ ئەوەی بریاری دامەزراندن بۆ كارمەندە خۆبەخشەكانی تەندروستی دەرنەچوە، بەبریارێك بە بیانوی قەیرانی داراییەوە ژەمە خواردنەكەشیان بردراوە.


باس لەوەش دەكات یەكێك لەهۆكارەكانی تورەیی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی برینی ژەمە خۆراكەكەیانە، كارمەندە خۆبەخشەكان رایدەگەیەنن ئەوان لەماوەی كاركردنیان وەك خۆبەخشێك زۆر بە دڵسۆزییەوە ئەركەكانی خۆیان راپەراندوە‌و هاوكارێكی باش بون بۆ كەرتی تەندروستی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×