له‌ ئه‌مساڵدا 41 حاڵه‌تی ئایدز له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌
  2019-12-01       1945       
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان 41 حاڵەتی ئایدز تۆماركراون، كە لەو ژمارەیەش 39 حاڵەتیان خەڵكی بیانی بون.

ئاوێنە: سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا و لەرۆژی بەرەنگاربونەوەی ئایدز ئەو ئامارانەی ئاشكراكرد. "له‌ ئه‌مساڵدا 41 حاڵه‌تی ئایدز له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌ كه‌ 39 كه‌سیان هاووڵاتی بیانی بوون كه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سه‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".


وتیشی، له‌ئه‌مساڵدا 350 هه‌زار پشكنین بۆ نه‌خۆشی ئایدز كراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×