داعش هێرشیکردە سەر گوندێکی گوڵاڵە
  2019-12-02       760       

ئەمشەو چەکدارانی داعش بە هاوەن هێرشیانکردە سەر گوندی سوبەیدعی سەر بە شارۆچکەی گوڵاڵە و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و دوو سەربازی دیکە برینداربوون. 

ئاوێنه‌: موقەدەم ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی هەواڵگریی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەکە  رایگەیاند، دوای ئاراستەکردنی هاوەنەکان شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش روویداوە. بۆمبێک بە هێزەکانی سوپای عێراق تەقیوەتەوە و سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش بریندابوونە. 

هاوكات هەر ئەمشەو لە گوندی باخچەی سەر بە شارۆچکەی نەفتخانە، بۆمبێك بە هێزەكانی حەشدی شەعبی تەقیەوە و بەهۆیەوە پێنج چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون و دوانیش کوژراون. 

هەر بە وتەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە، لە شارۆچکەی ئیمام وەیس ـی سەر بە پارێزگایی دیالەش داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردووەتە سەر سوپای عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی هەینی 29-11-2019 داعش هێرشیکردەسەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری، دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاسایشی شارەکە، به‌ڕێوەبه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كوڵه‌جۆ‌ و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×