شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی کۆبوونەوەی دووەمیان ئەنجامدا
  2019-12-02       1055       

شاندی دانسوتانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ناوەندی کۆدەبێنەوە.

ئاوێنه‌: دوێنێ یەکشەممە شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ قسەکردن لەسەر بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان و واژووکردنی کۆتایی لەسەر رێککەوتتی نێوان هەولێر و حکوومەتی ناوەند سەردانی بەغداد کردبوو.

گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد لەکاتێکدایە کە دوێنێ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا و بەو شێوەیە حکوومەتی عێراق تا کاتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، کاربەرێکەر دەبێت.

هەفتەی رابردوو شاندەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان سەرپەرشتییان دەکرد، سەردانی بەغدادیان کردبوو و راگەیەندرا کە رێککەوتێکی بەرایی لەسەر پێدانی بەشە بوودجەی حکوومەتی هەرێم لە کۆی گشتی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کراوە.

بەپێی رێککەوتنە بەراییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد، هەرێم لەسەرێتی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات و لەبەرامبەردا شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێم بە قەرزەکانی رابردووشەوە، لەسەر بەغداد دەبێت بۆ رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×