عەبادی و مالیکی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیرانی كاندید ناكه‌ن
  2019-12-02       785       

هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و نوری مالیكی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاندید بكه‌ن.

ئاوێنه‌: دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و دەستپێكردنی هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق، رەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدا بکاتەوە، یان لە دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە بەشدار بێت.

هەر سەبارەت بەو پرسەش، نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، بەنیاز نییە خۆی بۆ سەرۆک وەزیران بپاڵێوێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×