2019-12-02   823     
رووسیا كه به‌رده‌وامه له جێگیركردنی هێزه‌كانی له‌و ناوچانه‌ی لەژێر دەسەڵاتی یه‌په‌گه دابوون، له سێ خاڵی دیكه‌یش جێگیربوو.
ئاوێنه: سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن نزیكه‌ی ٢٠ سه‌ربازی رووسی كه چه‌ند پله‌دارێكیشیان له‌نێودایە له خاڵێكی سه‌ربازی له قه‌زای عامودا سەربە پارێزگای حه‌سه‌كه جێگیربوون.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی رووسیا له ناوچه‌ی سایلۆكان كه ده‌كه‌ونه ناحیه‌ی عه‌ین عیسا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ جێگیربوون.
زاندراوه له چه‌ند رۆژی رابردوودا رووسه‌كان له خاڵی ئیزاع له باكووری رۆژئاوای كۆبانێ-یش جێگیربوون.