هەسەدە داوا لەئەمریكاو روسیا دەكا گەرەنتی ئاگربەست بكەن
  2019-12-02       804       

كینۆ گابرییەل، وتەبێژی رەسمی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، داوا لە ئەمریكا و روسیا دەكات وەك دو وڵاتی گەرەنتیكاری ئاگربەست كاربكەن بۆ گەرەنتیكردنی راگرتنی شەڕ لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو كردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی (M4) بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا.

ئاوێنە: كینۆ گابرییەل، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكانی جزیرە(حەسەكە، قامیشلۆ، دێریك)و هەروەها دێرەزور جێگیركراونەتەوەو بەردەوامن لە كاری هاوبەش بۆ شوێنپێهەڵگرتنی شانەكانی داعش و پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەو پاراستنی هاوڵاتیان لە هێرشە تیرۆریستییەكان و هەروەها پاراستنی سەرجەم كێڵگەكانی نەوت و غاز لەو ناوچانە.

وتەبێژی هەسەدە ئەوەشی خستۆتەڕو كە سەقامگیری لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا پێویستی بەوەیە ئەمریكاو روسیا وەك دو دەوڵەتی گەرەنتیكاری ئاگربەست، كاربكەن بۆ گەرەنتیكردنی راگرتنی شەڕ و هەروەها كاربكەن بۆ كردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی M4 لەبەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیانی مەدەنیدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×