كەمێك لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش كردو دەستیان بە كۆبونەوە كرد.
ئاوێنە: جەیمس جێفری بە سەرۆكایەتی وەفدێكی ئەمریكی هاتۆتە هەولێر و لە ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی بە ئامادەبونی چەند بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەدان.
لە کۆبونەوەکەدا ھەریەك لە وەزیری پێشمەرگەو وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و كونسوڵی ئەمەریكا لە ھەولێر ئامادەن.