سروە عەبدولواحید: لیستەكانی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟
  2019-12-07       1054       

ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەپرسێت، لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟  

ئاوێنه‌: سروە عەبدولواحید، لەتویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویەتی :"من لە یەك شت سەرم سوڕماوە، لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟ ئەوانەی كە لەگەڵ داعشدا بازرگانیان دەكرد، لۆژیكییە زانیارییان نەبێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ملیاران دۆلار لە حسابەكاندان لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ دۆسیەكانی گەندەڵیدا هیچ كەسێك تۆمەتبار نییە، تەنانەت ئەوانەشی لە بەغداد كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی‌و بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەیە لەسەر تێوەگلانیان، ناویان لە لیستەكەدا نییە".
 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×