باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران
  2019-12-07       381       

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دوێنێی سەر خۆپیشاندەران لە بەغدا بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، هەنگاوی زیاتر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران بنێت.

داواش دەکات، ئەو کەسانەی هێرشەکەی شەوی رابردوویان ئەنجام داوە، بەرپرسیارەتی ئەو تاوانەیان بخرێتە ئەستۆ.

ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت بەبێ ترس بۆچوونی خۆیان دەربڕن.

شەوی رابردوو لە پردی سنەکی بەغدا، لەناو چەند ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە 21 خۆپیشاندەر کوژران، دەیانی دیکەش بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×