پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 17 تۆمەتبار رادەگەیێنێت
  2019-12-07       521       
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 17 تۆمەتبار لەماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری پارێزگاکە رادەگەیێنێت و دەڵێت، ''بەشێک لە تۆمەتبارەکان بەتۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامەکان دەستگیرکراون''.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراوە و شەش تۆمەتباریش بەپێی ماددەكانی (289 و 298)ی یاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامەکان دەستگیرکراون".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە "10 تۆمەتبارەکەی دیکە بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی دیکە لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×