ئه‌ردۆغان داودئۆغلو بە فێڵباز ناودەبات
  2019-12-08       1952       
لە کۆبونەوەیەکی زانکۆی ئیستەنبوڵدا ڕەجەب تەیب ئێردۆغان بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش کرد، ئه‌ردۆغان لە وتارەکەیدا هەریەک لە ئەحمەد داودئۆغلو و عەلی باباجان و مەهمەت شیمشێک بە فێڵباز و هەڵخەڵەتێنەر تاوانبار کرد.

ئاوێنه‌: ئه‌ردۆغان لە وتارەکەیدا باسی ئەو کەسانەی کرد کە دوای هەست و ویستی خۆیان کەوتوون و خۆیان لە کەسانی ئاسایی بە زیاتر دەزانن و لەخۆیان بایی بوون و ئه‌ردۆغان جەختی کردەوە کە لە نێو ئەکەپەدا جێگای ئەو کەسانە نابێتەوە. ئه‌ردۆغان وتی، ئەو کەسانەی کە هاوڵاتیانی تورکیا لە خوار خۆیان دەبینن و لە سەرەوە سەیریان دەکەن لە نێو پارتەکەی ئێمەدا جێگەیان نابێتەوە.

ئه‌ردۆغان بە هاوڕێ کۆنەکانی دەڵێت: ئێوە دەتانوت ئێمە کەسانی ڕاستگۆین بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئێوە ڕاستگۆ نەبوون و نابن!

زانکۆی ئیستەنبوڵ باس دەکەن و ئێمە بە تێوەگلان لە گەندەڵی لە نێو ئەم زانکۆیەدا تۆمەتبار دەکەن، بەڵام هەموو کەس باش دەزانێت کە پایەیەکی گرنگی ئەم زانکۆیە من بووم و پایەکەی تریش ئەوان بوون. من بووک کە زانکۆی شارم لەو کاتەی کە سەرۆک وەزیرانی وڵات بووم کردەوە. لەو کاتەدا لەسەر ناوی خۆم زانکۆکەم دروست کرد و لەگەڵ گۆڕانی پۆستەکەمدا دەچووە سەر ناوی ئەو کەسەی کە دەهاتە جێگەکەی من، لە تورکیادا هیچ زانکۆیەکی حکومی تاپۆ لەسەر کەس ناکرێت بەڵکو لەسەر ئەو پۆستە دادەنرێت کە لەو کاتەدا بڕیاری دروست کردنی داوە، ئەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کەسانێکی ڕاستگۆ بن بەڵام نین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەو کاتەی کە ئەم فێڵەیان ئەنجامدا هەریەک لە عەلی باباجان و مەهمەت شیمشێک و فەرەیدون بیلگین دەستیان لە گەندەڵیەکانی نێو هاڵک بانکدا هەبووە. ئەم کەسانە داوای قەرز لە هاڵک بانک دەکەن و هاڵک بانکیش قەرزێکی زۆریان دەداتێ. بە داخەوە لە کاتێکدا کە دەبوایە پارەکەیان بۆ هاڵک بانک بگەڕاندایەتەوە بەڵام ئەم کەسانە پارەکەی هاڵک بانک ناگەڕێننەوە. هاڵک بانک بە بەردەوامی لە دانەوەی قەرزەکان ئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان گوێی پێ نادەن قەرزەکانیان دەگاتە ٤١٧ ملیۆن لیرە.

ڕاشیگه‌یاند ''سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا عەبدوڵا گول پەیوەندی بە منەوە کرد و وتی ئێوە دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، منیش پێم وت، ئێوە خۆتان بخەنە جێگەی من، خۆت ئەزانی لە پێشوودا بانکەکان چۆڵ کران بەڵام لە ئێستەدا ئێمە ناتوانین بانکەکان بەتاڵ بکەین هەتا ئابوری وڵاتەکەمان بەرەو لەناوچوون بچێت، لەم نێوەندەدا سەرۆکی کۆمپانیای ئولکەر پاڵپشتیەکی باشی کردین بەڵام لە نیوەی ڕێدا لەم پاڵپشتیە کشایەوە، پێیان وتین زانکی ئیستەنبوڵ لەسەر زانکۆی مەڕ مەڕە کراوەتەوە و پێویستە ئەو زانکۆیە ئەو بڕە قەرزە دابین بکات، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئەو ڕووداوە ڕوو بدات چونکە ئێمە نە دوژمنی قوتابیانین نە دوژمنی ئەکادیمیەکانی ئەو زانکۆیانەین. هاوڕێکانم ئەوەی دەیبینن شتێکی جیاوازترە لەوەی کە پیشانی دەدەن. تەنانەت لە ئێستا پەستان لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا دروست بووە و داوامان لێ دەکەن کە کێشەکان بە زوترین کات چارەسەر بکەین. هیچ ڕێکخراوێک هیچ زانکۆیەک لەم نێوەندەدا تاوانبار نییە، ئەوەی کە تۆمەتبارە ئەو کەسانەن کە قەرزیان لە هاڵک بانک کردووە و قەرزەکانیان نەداوەتەوە''.

“یەکێتی ژوری ئەندازیاران و بیناسازانی تورکیا کە پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ جەهەپە هەیە، ئەمانە دەستیان لەم بابەتەدا هەیە، جەهەپەش بە هەموو هێزێکیەوە پاڵپشتی لەم کەسانە دەکات. نازانین کە دەستی کامیان لە پشت کامیانەوەیە، ئێمە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو دەستە دەکەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×