په‌رله‌مانتارێکی پارتی: حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی له‌ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان
  2019-12-12       1298       
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی، بڕیاریشە لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکات بە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی سەر وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان.  

ئاوێنه‌: شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، ''ئەو وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیانە تائێستا بەشێکی زۆریان قەرزەکانیان بۆ حکومەت نەگەڕاندۆتەوە، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 740 ملیار دینارە''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ''لە ماوەیەکی نزیکدا حكومەت كاتێك دیاری دەكات، دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویش پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر ‌نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی رەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×