كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفرو باران دەبارێت
  2019-12-13       2288       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی)و سبەی(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت؛ ئەمڕۆ لەهەولێر، سلێمانی و دهۆك باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچە جیاجیاكانداو هەروەها بارینی بەفر بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكاندا، لەكاتە درەنگەكانی ئەمڕۆدا كاریگەرییەكەی كەم دەبێتەوە.

هەرچی ئاسمانی كەركوكە، ئەمڕۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕدا لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە، ئاسمانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك لەنێوان هەرو نیمچە هەوردا بێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی كەمی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو سێ پارێزگایەدا.

هەرچی ئاسمانی دهۆكیشە، سبەی هەرو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەكات و شوێنی جیاجیای پارێزگاكەدا لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكانی باكوری پارێزگاكەدا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×