2019-12-13   737     
نێچیرڤان بارزانی، بۆریس جۆنسۆن
له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن كرد.
ئاوێنه: لەپەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، "جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارته‌كه‌تان پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستی هێنا. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی رێز‌و پێ‌زانین بۆ هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا‌و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه له‌سه‌ركردایه‌تی و ڕوانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانین و به په‌رۆشه‌وه خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمانین".