2019-12-13   1009     
له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبێلێك له‌سه‌ر رێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر، 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان برینداربون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ ئێوارە هه‌ینی، لەرێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر، نزیك گوندی سماق شیرن، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر کۆنترۆڵ لەدەستدەدات‌و وەردەگەڕێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتوچۆی كۆیه، مامۆستا بورهان، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بووه، به‌هۆی روداوه‌كه‌ش خۆی‌و شه‌ش كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی برینداربونه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.