مەزڵوم كۆبانی‌: بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیران ڕێگه‌ له‌توركیا ده‌گرێت كۆمه‌ڵكوژی‌ دژی‌ كورد ئه‌نجامبدات‌
  2019-12-13       2964       

جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری‌ بەجینۆساید ناساندنی‌ كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوه‌، ڕێگه‌ له‌توركیا ده‌گرێت كه‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ دژی‌ كورد ئه‌نجامبدات‌و ڕۆژئاوای‌ كوردستان داگیر بكات.

ئاوێنه‌: له‌نوێترین تویتیدا جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی‌، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات -هەسەدە- پێشوازی‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ده‌كات بۆ بەجینۆساید ناساندنی‌ كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان‌و نوسیویه‌تی‌، "بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران په‌یامێكی‌ ڕون‌و ڕاشكاوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ده‌ی‌ 21دا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌و هه‌رگیز دوباره‌ نابێته‌وه‌".

جەنەراڵ كۆبانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕێگه‌ له‌توركیا ده‌گرێت كه‌ كۆمه‌ڵكوژیی‌ دژی‌ كورد ئه‌نجامبدات‌و ڕۆژئاوای‌ كوردستان داگیر بكات.

دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ بڕیاری بەجیۆناساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەران بەڕەسمی دانی بەجینۆسایدی ئەرمەنەكاندا نابو.

بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیران نیگه‌رانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ ڕایگه‌یاند، "ئه‌م بڕیاره‌ كارپێكراو نییه‌، پابه‌ند نابین پێوه‌یی‌و بریارێكی‌ شه‌رمه‌زاریی به‌سیاسیكردنی مێژوییه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مێژو بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنن، هه‌رگیز ناتوانن به‌نادیده‌گرتنی راستییه‌كان به‌ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ هاوكات‌ هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌یه‌ بۆ زیانگه‌یاندن بۆ هه‌وڵه‌كانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌مریكا".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×