حزبوڵای عێراقی هۆشداریی بە پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق دەدات
  2019-02-13       1075       

 

وتەبێژی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی، موحەمەد موحی هۆشداریی دەدات بە پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق بەوەی ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عێراق دەرنەكەن ئەوا خۆیان بەچەك شەری سەربازانی ئەمریكا دەكەن.


ئاوێنە: دوای فشارەكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، تا دێت رۆژلەدوای رۆژ رەوت‌و لایەن‌و گروپە چەكدارە شیعەكانی عێراق مانەوەی سەربازانی سوپای ئەمریكا لەناو خاكی عێراق بەمەترسی دەزانن‌و داوا دەكەن هەرچی زوە پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق لەپێناو گێرانەوەی سەروەری عێراقییەكان بریاری دەركردنی سوپای ئەمریكا دەربكات.


لەمبارەیەوە موحەمەد موحی، وتەبێژی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی كە رەوتێكی چەكداری سەر بە مەزهەبی شیعەیە داوا لەپەرلەمان‌و حكومەتی نوێی عێراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات كار بۆدەركردنی هێزە ئەمریكییەكان بكەن، ئەگەرنا ئەوان شانبەشانی بەرەی گەڵ بەچەك روبەرویان دەبنەوە ‌و دەریان دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×