جەلال پەرێشان: پاڵپشتی لەپرۆژه بڕیاری بۆنە فەرمییەکان نەتەوەی تورکمان دەکەم
  2019-12-24       1968       

جەلال پەرێشان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ''من وەکو پەرلەمانتار جلال پەرێشان و جێگری لێژنەی رۆشەنبیری پاڵپشتی لەپرۆژه بڕیاری بۆنە فەرمییەکان نەتەوەی تورکمان دەکەم''.

ئاوێنه‌: جەلال پەرێشان  پشتگیری خۆی بۆ پرۆژە بڕیاری بۆنەفەێمییەکانی تورکمان دەربڕی و وتی، ''تورکمان و کلد و ئاشوری ئەرمەنییەکان نەتەوەی رەسەنی کوردستانن و بێگومان ئەوانیش قوربانیان داوە مافی ئەوەیان هەیە بۆنەکانیان بە فەرمی بکرێت''.

هاوکات پەرێشان وتیشی، ''تورکمان و مەسیحی هاوشانی کورد قوربانی و شەهیدیان داوە بۆ ئەم وڵاتە. ئێمە باسی پێکەوە ژیان دەکەین بۆیە پێویستە پاڵپشتی لە مافەکانی ئەو نەتەوە رەسەنانە بکەین''.

شایەنی باسە ئێستا په‌رله‌مانی كوردستانی عێڕآق لە کۆبونەوەدایە و لەبارەی چوار تەوەرەوە گفتوگۆ دەکرێت و یەکێک لە تەوەرەکان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه‌بڕیاری “رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان” لەخۆدەگرێت.

له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه‌بڕیاری “رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان” به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ٨٧، ٨٨، ٨٩ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×