شاناز ئیبرایم ئه‌حمه‌د داوای‌ ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان ده‌كات
  2019-12-27       1831       
شاناز ئیبرایم ئه‌حمه‌د
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی داوای‌ ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان ده‌كات‌.

ئاوێنه‌: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "هیوادارم کۆنگرەو هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە (کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌)، بەتایبەت ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی مێژوویی دەباشان کە (مام جەلال و کاک نەوشیروان) بەمەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستوویی و سلێمانی لەپەراوێزخستن ئیمزایان کرد."

راشیگه‌یاندووه‌، "من لەڕابردوودا لەپێناو بەستنی کۆنگرەیەکی دوور لە تەوافوق و بەئامانجی نوێبوونەوەی یەکێتیەکەی مام ، ئەوەی لەتوانامدابوو کردم و هیوام وایە درێغیم نەکرد بێت ، خۆشحاڵم لەکۆنگرەشدا بەهەمان ڕاوبۆچوونی ڕابردوو بەبێ (تەوافوق و تەنازول و لیست) چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکان و بەسەربەرزییەوە پاداشتی کارەکانی ڕابردووم پێدرایەوە و متمانەی بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم پێبەخشرا ، بەڵێن بێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم و بێ هیواتان نەکەم".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×