وێنە؛ 11 منداڵی ئێزیدی لەلایەن هەسەدەوە لەژێر دەستی داعش رزگاركران
  2019-02-23       923       

11 منداڵی ئێزیدی كە بەزۆر لەڕیزەكانی داعشدا چەكدار كرابون، لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رزگاركران.

ئاوێنە: پێگەی ئێزیدی 24 بڵاویكردەوە كە ئەو 11 منداڵە ئێزیدییە كە لەساڵی 2014 لە شەنگال لەلایەن داعشەوە رفێندرابون، مەشقیان پێكرابو و لەژێر ناوی گروپی "بێچوە شێرەكانی خەلافەتدا" رێكخرابون، لە ناوچەی باغۆز سوریا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە رزگاركراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو منداڵانە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دەگەیەنرێنە "ماڵی ئێزیدی" لە "كەنتوتا"ی هەرێمی جزیرە بۆ ئەوەی دواتر بگەڕێننرێنەوە ناو كەسوكاریان لەشەنگال.

رونگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەو منداڵانە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هەسەدا بۆ دەركردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە دوا مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە باغۆز رزگاركراون.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×