بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵی لەنێوان چەند پەرلەمانتارێك كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان هەڵگیرا
  2020-01-13       2165       

بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵی لەنێوان چەند پەرلەمانتارێكدا لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر ماددەی حەوتی پڕۆژە یاسای چاكسازیی، كۆبونەوەكە پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بەشێوەیەكی كاتی هەڵگیرا.

ئاوێنە: سەرەتای گرژییەكە لەنێوان چەند پەرلەمانتارێك لەسەر بەكارنەهێنانی "قبوڵنەكردنی موزایەدە" لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، دەستی پێكرد.

دواتر دەمەقاڵی لەنێوان پەرلەمانتارێكی پارتی و پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێدا گرژییەكەی زیاتر كردو سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ناچاربو بە هەڵگرتنی دانیشتنەكە بەشێوەیەكی كاتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×