سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ یەکگرتو وردەکاریی پێشنیارەکان بۆ موچەی‌ خانەنشینی‌ پەرلەمانتار دەخاتەڕو
  2020-01-14       1614       
د. شێرکۆ جەودەت
د. شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان وردەکاریی پێشنیارەکان بۆ موچەی‌ خانەنشینی‌ پەرلەمانتار دەخاتەڕو.

ئاوێنە: د. شێرکۆ جەودەت لەڕونکردنەوەیەدا دەڵێت، لەگفتوگۆکانی یاسای چاکسازیی چی خرایەرو، کام بۆچون کەمترین بارقورسی لەسەر بوجەی گشتی دروستدەکات سەبارەت بەخانەنشینی پلەتایبەتەکان.

لەڕونکردنەوەکەدا هاتووه‌، خانەنشینبونی پلەتایبەت بە ٢٥٪‏ بۆ ٥٠٪‏ی کۆی گشتی دوایین موچەی کە حەفتاو ھەشت پەرلەمانتار بێ خزمەتی پانزەساڵ‌و تەمەنی چل‌و پێنج ساڵ لەم خولەدا بەرێژەی ٢٥٪‏ی دوایین موچەیان دەیانگرێتەوەو خانەنشین دەبن، سی‌و سێ پەرلەمانتاری تریان کە ئەو دو مەرجەیان تیایە بەپەنجا لەسەدی دوایین موچەیان خانەنشین دەبن‌و کۆی تێچوی ھەردو جۆرە خانەنشینیەکە پێکەوەی ھەمو ١١١پەرلەمانتارەکە دەکاتە زیاتر لە (دو سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن‌و دو سەد ھەزاردینار) مانگانە، بۆیە فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو نەوەی نوێ لەگەڵ ئەم پێشنیارەدا نین.

ئەوەشی‌ خستۆتەڕو کە سی‌و سێ پەرلەمانتار کە مەرجی پانزە ساڵ خزمەت‌و چل‌و پێنج ساڵ تەمەن دەیانگرێتەوە وەک ئەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق داوای دەکات بەو مەرجەی کۆی گشتی خانەنشینیان زیاترنەبێت لەنیوەی دوایین موچەی پەرلەمانتاریان کە کۆی گشتی تێچوی ئەم پێشنیارە دەکاتە (سەدوسی‌و پێنج ملیۆن‌و سێسەد ھەزار دینار) مانگانە، ئێمە ئەم پێشنیارەمان کردوەو خانەنشینی پلەتایبەت بەچوارساڵ ناھێڵێت.

سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ یەکگرتو ڕایگەیاندووە، خانەنشینی پلە تایبەت بەگشتی ھەر نەمێنێت کە ئەمە پێچەوانەی سیستمی خانەنشینیەو پێشێلی مافی ئەو بەریوەبەرەگشتی‌و پسپۆروپلەتایبەتانەدەکات کە خزمەت‌و تەمەنی زۆریان ھەیەو مانگانە پارەی خانەنشینیان لێبراوەو ناکرێت ئەو پارانەیان نەدرێتەوە دوای خانەنشینبونیان بەماف‌و شایستەیی یاساییان.

د. شێرکۆ جەودەت ڕاشیگەیاندووه‌، "لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە پێشنیاری یەکەم بۆ خانەنشینی کە ئەو پلەتایبەتانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بەچوار ساڵ خانەنشین بن زیاتر لەدو ئەوەندەی پێشنیاری دووەم بارقورسی لەسەر بووجەی گشتی درووستدەکات، لەکاتێکدا پێچەوانەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراقەو پێوەری جیاواز بەکاردەھێنێت لەنێوان خانەنشینی پلەتایبەت‌و خانەنشینی فەرمانبەری ئاسایی."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×