2020-01-15   900     
جۆوی خود جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و وتارێكیدا باس له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، ''ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بڕۆن ئه‌وا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش ده‌ڕۆن، داعش‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه''.
ئاوێنه: ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌یمانگای لێكۆڵێنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له واشنتۆن ڕایگه‌یاند، ''ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عیراق بڕۆن ئه‌وا هێزى هاوپه‌یمانانیش ده‌ڕوات، له‌كۆتاییشدا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش ده‌ڕۆن و رێكخراوى داعش‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه''.
هود وتیشی، ''له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى ئه‌و زنجیره روداوانه‌شدا ئاسه‌وارى خراپ دروست ده‌بێت، بۆ نمونه دروستبونى كێشه له سیستمى بانكیدا''.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له ڕێگه‌یه‌كی تر كرد و وتی، ''هاوبه‌شه ستراتیژه‌كان كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن كه كێشه له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیاندا دروستبوه داده‌نشین و گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌یه بۆ ده‌رچون لێى ده‌مانه‌وێت دانیشین و قسه له‌سه‌ر بژارده‌یه‌كى تر بكه‌ین كه باشتربێت''.