2020-01-17   2779     
د. كازم فاروق، مژده مه‌حمود
دو په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ خانەنشینی پەرلەمانتاریی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان-یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه لەگەڵ ھاوڕێکانی لەپەرلەمان فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پردەکەنەوە.
ئاوێنه: د. كازم فاروق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "نەخۆم بەپلەباڵا دەزانم، نەخۆم خانەنشین دەکەم، لەدوای تەواوبونی ئەرکەکەم لەپەرلەمان، دەگەرێمەوە سەر کارەکەی پێشوم لەنەخۆشخانەی ھیوا."
راشیگه‌اندووه، "رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ھاوڕێکانم لەپەرلەمان فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پردەکەینەوە."
هاوكات مژده مه‌حمود، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەڵێننامەی یاسایی پڕ دەکەنەوە بۆ ڕەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری."
ئه‌و ده‌ڵێت، "ئەمە شتێکی گەورە نیە کە ئێمە دەیکەین، تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقیی سەرشانمانە، بەرامبەر خوا‌و خەڵکی کوردستان."
دوێنێ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان‌و كۆتاكان، پرۆژه یاسای چاكسازیی له‌موچه‌ی خانه‌نیشان په‌سه‌ندكرد، له‌به‌رامبه‌ردا فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ‌و یه‌كگرتو ده‌نگیان به‌یاساكه نه‌داو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرت كه موچه‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان وه‌ك پێویست كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه.