نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
  2020-01-19       858       

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە ھەولێر، ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە بەھۆی نۆژەنكردنەوەی ھۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، بۆ ماوەیەك نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەکە ناکرێت.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكەدا ھاتووە: ''هاووڵاتیانی شاری هەولێرو دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ئێستادا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات تا ماوەیەک نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەمان ناکرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری ئێسک و شکان هەیە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بکەن، و ئەو نەخۆشانەش كە پێویستیان بە هەر نەشتەرگەریەکی تر هەبێت لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆیان ئەنجام دەدرێت، تا ئەوکاتەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان دەکەوێتەوە کار".

 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×