"وه‌زیرێكی‌ یه‌كێتی‌ لەگرتوخانەی سوسێ چەند كەسێك لەسەر بنەمای خزمایەتی‌و حزبایەتی داده‌مه‌زرێنێت"
  2020-01-24       3029       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، فاروق ئەمین شوانی، وه‌زیری‌ دادی‌ عێراق كه‌ سه‌ر به‌یه‌كێتییه‌، لەگرتوخانەی سوسێ له‌سلێمانی‌ چەند كەسێكی‌ لەسەر بنەمای خزمایەتی‌و حزبایەتی دامه‌زراندووه‌.

ئاوێنه‌: د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "وەزارەتی دادی عیراق كە سەر بەیەكێتیە، چەند كەسێكی‌ دامەزراندوە لەسەر بنەمای خزمایەتی‌و حزبایەتی لەگرتوخانەی سوسێ سەر بەپارێزگای سلێمانی كە بەشێكیان خەڵكی سلێمانی نین‌و زیاتر لە (٥٠) كەسیان بەتەسكیەی حزبی دانراوە خەڵكی كەركوكن، بەڵام هەزاران كورو كچی فەقیر كە خاوەنی بروانامەن هەیە لەكەركوك‌و سلێمانی هەر ئاگایان لێ نەبووە، دوان لەوانەی دامەزراون برازای وەزیرن."

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

وەزیری دادی عێراق ، دادپەروەر نەبوو!!

وەزارەتی دادی عیراق كە سەر بە یەكێتیە ، چەند كەسێك دامەزراندوە لەسەر بنەمای خزمایەتی و حزبایەتی لە گرتوخانەی سوسێ سەر بە پارێزگای سلێمانی ، كە بەشێكیان خەلكی سلێمانی نین و لە زیاتر لە (٥٠) كەسیان بە تەسكیەی حزبی دانراوە خەڵكی كەركوكن بەڵام هەزاران كور و كچی فەقیر كە خاوەنی بروانامەن هەیە لە كەركوك و سلێمانی هەر ئاگایان لێ نەبووە ، دوان لەوانەی دامەزراون برازای وەزیرن .
بەپێی نوسراوێك كە غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی وەزیری دادی عێراقی و دەستی نەزاهەی عیراق كردووە، لە گرتوخانەی فیدراڵێ سوسێ لەسەر بنەمای خزمایەتی ژمارەیەك كەس دامەزرێندراون.
نوسراوەكە باسلەوە دەكات، لە گرتوخانەی سوسێ (800) كەس فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردوەتەوە، (127) كەس دامەزراندنیان بۆ كراوە، لەناو ئەوانەدا كە دامەزرێندراون هەندێكیان لەسەر پشكی پارێزگای سلێمانی نین، لەكاتێكدا پشكی دامەزراندنەكان بەتایبەتی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراون.
غالب محەمەد ناوی ژمارەیەك لەو كەسانەی لە نوسراوەكەیدا بڵاوكردوەتەوە كە بەقسەی ئەو لەسەر بنەمای خزمایەتی دامەزراندنیان بۆكراوە، نەك توانا‌و لێهاتوویی.
ناوەكان ئەمانەن:
1- ( س.سەمین ئەمین عوسمان ) و ( خ. فەیسەڵ ئەمین عوسمان ) (هەردووكیان برازای فاروق ئەمین شوانی وەزیری دادی عێراقن كە سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە)
2- (س .عەبدولباست نوری )و (ر. عەبدولڕەحمان نوری) (كوڕو برازای عەبدولباست نوری نەجم بەڕێوەبەری گشتی)
3- (ز. عەبدولقادر مەجید ) و ( د. عەبدولقادر مەجید) (پشكی دامەزراندنی تایبەت بە ئومێد حەمە مستەفا جێگری بەڕێوەبەر، دڵپاك هاوسەرێتی‌و زانا برای هاوسەرەكەیەتی)
4- (ئا . عەبدولستار ساڵح ) (هاوسەری سكرتێری بەڕێوەبەری گرتوخانەی سوسێ)
غالب محەمەد داوا لە وەزیری داد دەكات ئەو دامەزراندنانە هەڵوەشێنێتەوە‌و چاوخشاندنەوە بكرێت بە لیستی هەموو ئەوانەی كە داوای دامەزراندنیان كردووە لەو گرتوخانەیە‌و لیژنەیەكی بێلایەن تەماشای داواكان بكات، هاوكات لیژنەی پێشووی رەوانەی دەستەی نەزاهە بكرێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×