وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوە لەسەر فرۆشتنی زەوی کونسوڵخانەی عێراق لە واشنتن دەدات
  2020-01-25       1237       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، مولکی عێراق لە دەرەوە کە دیپلۆماتەکانی لەخۆگرتووە هیچ گۆڕانکارییەکی لەسەر نەکراوە و بەردەوامن لە کارەکانیان و زەوییەکانیشی نەفرۆشراوە.

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە دەنگۆی فرۆشتنی زەوی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە زەوییەکە نەکراوە و کارە دیبلۆماسییەکان وەکو خۆی بەردەوامە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا ئەحمەد عەساف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، “هەندێک لە ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەیان بەوە داوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق زەوی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن فرۆشتووە کە رووبەرەکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مەترە، زەوییەکی دیکەی کڕیوە کە لە ناوەندی شار دوورە و رووبەرەکەشی ٥٠٠ مەترە”.

شایەنی باسە لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو سەرجەم ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە و رادەگەیەنێت کە هیچ گۆڕانکارییەک لە زەوییەکە نەکراوە و کارە دیبلۆماسییەکان وەکو خۆی بەبێ گۆڕانکاری بەردەوامە و هیچ زەوییەکی دیکە نەکڕدراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەم دواییان هەواڵێک بڵاوکرایەوە دەربارەی فرۆشتنی زەوی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن و زەوییەکی دیکە کڕاوە کە رووبەرەکەی بچووکترە و لە ناوەندی واشنتنەوە دوورە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×