2020-01-27   1525     
میدیاکانی ئێران گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رێڕه‌وی فڕگه‌ی خۆی ده‌رچووه و له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی راوه‌ستاوه.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، لە زاری "رەزا جەعفەرزادە" وتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەی گەشتیاریی تاران - ماهشەهر لە جۆری بۆینگی MD کاتژمێر 7:50ی ئه‌مڕۆ 27/1/2020، تووشی ئەم رووداوە هاتووە، فڕۆكه‌كه تایبه‌ته به كۆمپانیای هێلی فڕۆكه‌وانی كاسپیان (قه‌زوین)ـه و له گه‌ڕانه‌وه له ماهشه‌هر له رێڕه‌وی فڕگه ده‌رچووه و چووه‌ته ناو شه‌قامێكی سه‌ره‌كی.
وه‌ك میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سه‌رنشینان هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و به سه‌لامه‌تی له فڕۆكه‌كه دابه‌زیون.