ئەمریکا و ھەسەدە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردەوە
  2020-01-27       1507       
ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعشی لە رۆژئاوا دەستپێکردەوە و بڕیارە ھەفتانە چوار ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن و بۆ یەكەمجاریش لە ناوچەیەكی حەسەكە دەكەن.

ئاوێنە: کێنێس مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش کردووەتەووە و ھەفتەی سێ بۆ چوار ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.

مەکێنزی دەشڵێ "سەرەڕای ئەوەی لە 3ی ئەم مانگەوە بەھۆی ئەو ھێرشانەی کە دەکرانە سەر بنکە سەربازییەکانمان ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعشمان راگرتبوون، بەڵام لە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستمان بە ئۆپەراسیۆن کردوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×