2020-01-28   4081     
ده‌نگۆی مردنی داڕێژه‌ری پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌ناو فڕۆكه سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه له ئه‌ڤغانستان كه‌وته خواره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانیشی گیانیان له‌ده‌ستدا، میدیاكانی نزیك له ئێران بڵاویان كرده‌وه، مایك دی ئه‌ندریان یه‌كێك له به‌رپرسه دیاره‌كانی سی ئای ئه‌ی و داڕێژه‌ری پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بووه.
له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌رپرسه هه‌واڵگرییه، تائێستا كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی نه‌داوه و هیچ لایه‌نێكیشی به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تۆمه‌تبار نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیاره‌تی خۆی له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ڕاگه‌یاند به‌ڵام په‌نتاگۆن ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابێت،
وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کۆڵۆنێڵ سۆنی لیجیت له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه،” فڕۆکەكه سەربازییه و لە جۆری Bombardier E-11A لە ویلایەتی غەزنەی ئەفغانستان کەوتە خوارەوە.”
ئەم جۆرە فڕۆکانە پشتیوانی فڕۆکە دیدەوانییە بێ فڕۆکەوانەکان دەکەن و ئامێری پەیوەندیی زۆر پێشکەوتووییان تێدایە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیا، له‌نێو فڕۆكه‌كه 110كه‌س هه‌بووه و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.