كۆبونەوەی لوتكەی دۆناڵد ترەمپ‌و كیم جۆنگ ئون شكست دەهێنێت
  2019-02-28       614       

كۆبونەوەی لوتكەی دۆناڵد ترەمپ‌و كیم جۆنگ ئون شكست دەهێنێت، شاری هانۆی پایتەختی ڤاتیكان لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا شكستهێنانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ كیم جونگ ئون، سەرۆكی كوریای باكور راگەیاند.


ئاوێنە: سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور بێ‌ ئەنجام بوە، كۆشكی سپی ئەمریكاش لەبارەی كۆبونەوەی لوتكەی ئەو دو سەرۆكەوە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات دۆناڵد ترەمپ‌و كیم جۆنگ ئون لەسەر پرسی داماڵینی چەكی ئەتۆمی كۆریای باكور نەگەیشتونەتە رێككەوتن.


هەروەها كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت شكستهێنانی لوتكەی كۆبونەوەی سەرۆكی ئەمریكا‌و كۆریای باكور بە مانای داخستنی دۆسییەكە نایەت‌و لەچەند هەفتەی داهاتو جارێكی دیكە شاندی هەردولا بەردەوام دەبنەوە لەسەر دانوساندنەكانیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×