مەسرور بارزانی: لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین پابەندبێت بەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه‌
  2020-02-14       612       

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبوه‌وه‌و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکن پابەندبێت بەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌په‌راوێزی‌ بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ لەشاری میونشنی ئەڵمانیا ده‌ستیبه‌كاره‌كانیكرد، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق کۆبوەوە. 

بارزانی‌ له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌ نوسیویه‌تی‌، "‎ئەمڕۆ پێشوازیمان لەنەجاح شەمەری کردو گفتوگۆمان لەبارەی گۆڕانکاریی‌و پێشهاتەکانی عێراق‌و ناوچەکە کردو جەختمان لەگرنگیی سەقامگیربونی بارودۆخی عێراق کردەوەو ئاماژەمان بەهەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن‌و پابەندیش بێت بەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان."

‎مەسرور بارزانی ده‌ڵێت، "هەروەها گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقمان بۆ روبەڕوبونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرد."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×