كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەی سەركردایەتی راگرت
  2020-02-15       2332       
لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواخرا و سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكەش دەڵێت، هەڤاڵ كۆسرەت رسوڵ سەفەرێكی چەند رۆژی دەكات و تا ئەوكاتەی دەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكان دوادەخرێن.

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكان تایبەت بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: كەمێك پیش ئێستا لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات.

وتیشی: دوای گەڕانەوەی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بۆ رایی كردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان .


ئەمڕۆ 15-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبووەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی زۆربەی زۆری بڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی لە كۆبوونەوەكانیدا پەسەند كردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كۆی پەیڕەوەكە بە یەك پاكێج لە دوای دەنگدان لەسەری پەسەند دەكرێت بە ماددەی تایبەت بە ئەنجومەنی باڵای سیاسییەوە كە بە راوێژی نێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای یەكێتی یەكلا دەكرێتەوە، دوای پەسەند كردنی كۆی پەیڕەوكە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و دەزگا و ئۆرگانەكانی یەكێتی لەسەر ئەو بنەمایە رێكدەخرێنەوە..
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×