2020-02-17   1398     
لیوای سێی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، کەسێک بە تۆمەتی ھێنانی پارەی ساختە لە ئێرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستگیر کرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیرا.
ئاوێنه: شەوی ڕابردوو ١٦/٢/٢٠٢٠، لیوای سێی پاسەوانی سنوور، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوێنێ لەلایەن مەفرەزەیەکی حەزیرەی ١ی سەرگەت سەر بە سریەی ٣ی ئەحمەدئاوای فەوجی ٢ی ھەڵەبجە لە سنووری سەرگەت، دەستیان بەسەر ئوتومبێلێکی جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) ژمارە (٢٩١٥٤ عێراق-دیالە)دا گرت، کە بڕی ) ٦٠ ملیۆن و ٤٨٩ ھەزار دیناری عێراقی و یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار تومەنی ئێرانی تێدا بوو".
باس لەوەش کراوە "خاوەنەکەی بەناوی (س، س، ڕ) ویستوویەتی پارە ساختەکە لە ئێرانەوە داخیڵ بکات".