فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هیچ نیەتێك نییە بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان
  2020-02-17       518       

عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رەتیكردەوە هیچ نیەتێك بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان هەبێت.

ئاوێنە: عەبدولكەریم خەڵەف، لەلێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، خۆپیشاندانەكان مافێك كە دەستورو یاسا دەستەبەری كردون.

وتوشیەتی"هێزە ئەمنییەكان هیچ نیەتێكیان نییە بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان لەدوای دەنگدانیش بە حكومەتەكەی محەمەد توفیق عەلاوی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە."

پێشتر سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، محەمەد تۆفیق عەلاوی داوای لە خۆپیشاندەران كردبو بەردەوام بن لەسەر ناڕەزایەتییەكانیان تا ئەو كاتەی خواستەكانیان دەهێنرێنەدی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×