دانیمارك سەربازانی وڵاتەكەی رەوانەی عێراق دەكاتەوە
  2020-02-17       507       
ژمارەیەك سەربازی دانیماركی لەعێراق

وەزارەتی بەرگری دانیمارك، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، سەربازانی وڵاتەكە لەسەرەتای مانگی داهاتودا دەگەڕێنەوە بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بۆ دەستپێكردنەوەی مەشق بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانەوە بەشێكی زۆری سەربازانی وڵاتەكەی بۆ كوەیت گواستبوەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری دانیمارك رایگەیاند، دۆخی ئەمنی لەئێستادا جیاوازی نییە لەگەڵ پێش هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد، بۆیە گەڕانەوەی سەربازەكانمان بۆ بنكەكە جێی مەترسی نییە.

لای خۆیشییەوە، ترین برامسن، وەزیری بەرگری دانیمارك رایگەیاند، لە شەڕی تیرۆردا گرنگە جارێكی تر عێراق نەبێتەوە شوێنی وەرگرتن و مەشقپێكردنی تیرۆریستان.

وتیشی"بۆیە گرنگە دەست بە مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەینەوە تا خۆیان بتوانن ئاسایشی وڵاتەكەیان بپارێزن."

مانگی رابردو، دانیمارك، زۆربەی هێزە سەربازییەكانی خۆی، كە لە 130 سەرباز پێكدێن لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەدەوە گواستەوە بۆ كوەیت ئەوەش بەهۆی نیگەرانی ئەمنییەوە لەدوای هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكە.

یەكەی سەربازی دانیمارك لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، بەشێكە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژبە داعش.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×