کۆسرەت رەسوڵ روونکردنەوەیەک لەسەر هەڵبژاردنى هاوسەرۆکانى یەکێتى بڵاودەکاتەوە
  2020-02-19       2208       

سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکى کردبێت بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەکەدا  نوسینگەى کۆسرەت رەسوڵ رایگەیان "‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان"

دەقى روونکردنەوەکە:

‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ‎هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان ‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×