لە دوو رووداوی تەقەكردن لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران و شه‌ش كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاوێنه: پۆلیس و داواکاری گشتی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە، کە هێرشی یەکەم لە کافیتریایەک لە ناوەڕاستی شاری هاناو کە 20 کیلۆمەتر لە شاری فڕانکفۆرت دوورە روویداوەو سێ کەس بە فیشەک کوژراون، هەمان ئەو کەسە چووەتە كافتریایەكی دیکەی شارەکە و، پێنج کەس لەوێش بە تەقە کوژراون، شه‌ش کەسیش بە سەختی برینداربوون، هێشتا هۆکاری پشت رووداوەکە ئاشکرا نەبووە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات شه‌ش كه‌س برینداربوون كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
كاتێكی دواتر پۆلیس له ماڵێكدا ته‌رمێكیان دۆزییه‌وه كه گومان ده‌كرێت كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كان بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه له كافی دوهه‌مدا كوژراو بریندار بوون به ره‌گه‌ز كوردن.