پەرلەمانتارێكی یەكێتی: كورد چوار وەزارەتی لە حكومەتەكەی عەلاوی بەردەكەوێت
  2020-02-20       1258       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: كۆبونه‌وه‌كانی وه‌فدی حزبەكەیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری عیراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌رده‌وامه‌و كورد له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق چوار وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت.

ئاوێنە: دیلان غه‌فور، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیای حزبەكەی راگه‌یاند: وه‌فدی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدایه‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ستپێكردوه‌.

دیلان غه‌فور ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كورد چوار وه‌زاره‌تی له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق به‌رده‌كه‌وێت، وتیشی: وه‌زاره‌ته‌كانی دادو دارایی و بازرگانی، بۆ كورد یه‌كلایی بونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×