2020-02-21   2884     
مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی ڕایدهگهیهنێت كه شاری كهركوك لەژێر داگیرکاریی سەربازیدایەو حەشدی شەعبی تێیدا حکوم دەکات. ههروهها بارزانی لایەنێکی كوردی بەخیانەتکردنو هاتنی حهشدی شهعبی بۆ شارهكه تۆمهتبار دهكات.
ئاوێنه: لهبهشێكی چاوپێكهوتنێكیدا لەگەڵ ئیندیپێندینتی عەرەبی، مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لهدۆخی كهركوك دهكاتو دهڵێت، "ئێستا شارەکە لەژێر داگیرکاریی سەربازیدایەو حەشدی شەعبی تێیدا حکوم دەکات. کورد لەو شارە سەرکوت دەکرێت. بێگومان ئەمەش ناکرێت بەردەوام بێتو جێگەی قبوڵکردن نییەو دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت".
بارزانی لایەنێکی ناوخۆی ههرێمی كوردستان بەخیانەتکردن تۆمەتبار دەکاتو بەهۆکاریان دەزانێت بۆ هاتنی "حەشدی شەعبی" بۆ ناو کەرکوکو بە "زەلیلی حەشد" وەسفیان دەکات.
مەسعود بارزانی ڕاشیگهیاندووه، "هەمیشە پێمانوابووە کەرکوک پێویستە نمونەیەک بێت بۆ پێکەوەژیانی نەتەوەییو ئایینیو مەزهەبی. ئێستاش هەمان بۆچونمان هەیە. بێگومان رێککەوتنێک هەیە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کەرکوکو تەواوی ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەوەی بەناوچەی کێشەلەسەر ناودەبرێت. لەنێویاندا کەرکووک، خانەقین، شنگالو ناوچەکانی دیکە. ماددەی 140ی دەستور کە ئاساییکردنەوەو سەرژمێریو راپرسی لەخۆی دەگرێت، دانیشتووانی ئەو ناوچانە بڕیار لەچارەنوسی خۆیان دەدەن لەبارەی مانەوەیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یان هەرێم. ئێمەش پابەندی رای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەبین. ئێستاش ئەمە بەچارەسەری نمونەیی دەبینین."
بارزانی ئهوهشی وتووه، "بەراشکاوانە، حەشد چەکی ئەمریکیو تانکی ئەبرامزی بەکارهێنا. ئێرانیش رۆڵی هەبو لەسەرکردایەتیکردنی ئەو هێرشە بۆ سەر کەرکوک".