''چوار هاووڵاتیی عێراقی لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون''
  2020-02-23       1477       

ماڵپەڕێکی ئێرانی باس لەوە دەکات، کە چوار هاووڵاتیی عێراقی لە تارانی پایتەختی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، ماڵپەڕی میدڵ ئیست نیوزی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو چوار هاووڵاتییە عێراقییەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی ئێرانی تووشبوونی ئەو عێراقییانەی بەو ڤایرۆسە، پشتڕاست نەکردووەتەوە.

تا ئێستا و بەشێوەی فەرمی، تووشبوونی 29 کەس لە ئێران بەو ڤایرۆسە راگەیەندراوە، کە شەش کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×