2020-02-23   2931     
به‌پێی وته‌ی پارێزه‌رێك تۆمه‌تبارێك له‌هه‌ولێر كه هه‌ڵساوه به‌كوشتنی كه‌سێك و مادده‌كه‌ی بۆ گۆڕاوه.
ئاوێنه: پارێزه‌ر بارزان مه‌جید له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ساڵی رابردوودا كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌به‌رامبه‌ر بڕی 8 ملیۆن دینار هه‌ڵساوه به‌كوشتنی كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز كورد له یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه مادده‌كه‌ی له 406 ه‌وه گۆڕاوه بۆ مادده‌ی 405 و پاش دادگایی كردنیشی ئازادكراوه.
ئه‌و پارێزه‌ره له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی دادگای هه‌ولێر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مادده‌كه بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره گۆڕاوه، هه‌روه‌ها بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی تاوانلێكراو رۆژی دادگاییه‌كه‌شی له به‌رواری 4-2-2020 گۆڕاوه بۆ 15-1-2020 و دادگا بڕیار ئازادكردنی داوه.
پارێزه‌ر بارزان مه‌جید، داوای له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كرد كه لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و دۆسییه‌یه بكه‌ن و مافی سته‌ملێكراوان بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌وره‌ها داوای له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد به گرنگییه‌وه ئه‌و دۆسییه‌یه بۆ رایگشتی بخه‌نه‌ڕوو تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.