سبەی دوشەممە موچەی یەك وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت
  2020-02-23       1757       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە موچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، سبه‌ی دوشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٤‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی دابه‌شده‌كرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەپێی قسەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هێشتا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتۆتە هەولێر كە مانگانە لەلایەن حكومەتی بەغداوە رەوانە دەكرێت و حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە پشتی پێ دەبەستێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دڵنیایی دەدەن كە هیچ گرفتێك نییەو حكومەت پابه‌نده‌ به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر 30 رۆژ جارێك. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×